ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی فاسۆلیا
بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەی بە وشکی و سەوزی و لە قوتووکراوییەتی، سەرچاوەکەیشی یەکەم جار لە پیرۆ بووە لە چیاکانی ئەندیز و لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ گشت جیهان و لە ئەمەریکای باشوور ٥٠٠ جۆری هەیە و هەندێکیان هەر نەمان دیون.
زۆر لە کۆنەوە بەکاردێت و میسریەکان قەدەغەی خواردنیان کردبوو چونکە شێوەکەی وەک هێلکەی گونی پیاوە و دەپەرسترا لە پەرستگاکان، لەلای یەهودیەکان حاخام قەدەغەی خواردنی فاسۆلیا دەکات لە ڕۆژی لێبوردن (یوم الغفران)، لە ئیتالیا بە هۆی مردنی کەسێکەوە فاسۆلیا بەسەر هەژاراندا دابەش دەکرێت.
پێکهاتەی فاسۆلیا
- ئاو: وشک ١٢.٥٪، تەڕ ٨٩٪.
- چەوری: وشک ١.٥٤، تەڕ ٠.٢١.
- نیشاستە: وشک ٢٠.٥٪، تەڕ ٢.٥٪.
- خۆڵەمێش: وشک ٣.٥٪، تەڕ ٠.٧٪.
- کاربۆهیدرات: وشک ٦١.٥٪، تەڕ ٧.٥٪.
- هەروەها فاسۆلیا فاسکۆلین و زولال و پڕۆتین و ترشی پاکتک و شەکر و گۆگردی تیایە.
- کانزا و ڤیتامینی ئەی و سی و ئاسنی تیایە.
بەکارهێنانی و سوودەکانی فاسۆلیا
- پاش کوڵان و تێکەڵ کردنی لەگەڵ سیر بۆ هەوکردنی سییەکان بەکاردێت.
- شەکری خوێن کەم دەکاتەوە بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
- بۆ ئازاری جومگە و ڕۆماتیزم باشە.
- بۆ زیادە هەستیاری باشە پاش دانانی لەسەر شوێنی هەوکردوو.
- بۆ ئازاری کلێنجە و خوارووی پشت باشە.
- چالاکی جینسی زیاد دەکات.
- هاوکارە بۆ سوڕی بێ نوێژی ئافرەتی تازە پێگەیشتوو.
زۆر خواردنی ئەم زیانانەی هەیە
- دروست کردنی باوبژ.
- خەونی ناخۆش.
- ڕەقبوون و تەشەنجی بۆریەکانی هەناسە.
- دڵ هەڵچوون.
- گەر خەردەل لەگەڵ فاسۆلیا بەکار بهێنرێ ئەم نیشانانە نامێنێ.
- زۆر خواردنی فاسۆلیای تەڕ وا دەکات سەریەشە و سک یەشە و سووتانەوەی چاو دروست بکات.
- ڕەگی ڕووەکی فاسۆلیا وەک سڕکەر کاردەکات.
سەرچاوەکان
1927 بینین